بەرێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، لە سبەینێوە پلەكانی گەرما دادەبەزێت و تاوەكو ڕۆژی پێنجشەممە شەپۆلی سەرما و سۆڵە بەردەوامدەبێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان كە ئەمشەو بڵاویكردووەتەوە بەهۆی هاتنی ئەو بارستە هەوا ساردەی كە ڕووی لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كردووە و بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان بووەتە هۆی دابەزینی پلەكانی گەرما.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “پێشبینیدەكرێت سبەینێ بەیانی پلەكانی گەرما زیاتر دابەزێت و شەپۆلی سەرما و سۆڵە تاوەكو ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوامبێت”.
بەرێوەبەرایەتیی كەشناسيی ئاماژەی بەوەكردووە “لە ماوەی 12 كاتژمێری ڕابردوودا 1.3 ملیمەتر باران لە سلێمانی باریوە و دڵۆپ دڵۆپ لە چەمچەماڵ، 0.8 ملیمەتر لە بازیان، 0.2 ملیمەتر لە هەڵەبجە و 0.2 ملیمەتر باران لە هەڵشۆ باریوە.