ڕاکان جبوری لەبارەی نەورۆزەوە بڕیارەكەی خۆی هەڵوەشاندەوە

دوای هەوڵەكانی یەکێتی پارێزگاری بە وەكالەتی کەرکوک نووسراوەکەی پێشووی کشاندەوە و لە نوسراوێکی نوێدا وێڕای پیرۆزبایكردن دەڵێت، بەڕێوەچوونی ئاهەنگەكانی نەورۆز ڕێگەپێدراوە لە شارەكەدا.

ڕاکان جبوری، پارێزگاری بەوەكالەتی کەرکوک لە نووسراوێكدا لەبارەی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەكانی نەورۆز لە پارێزگاكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، “پیرۆزبایی لە گەلی کورد و پێكهاتەكانی دیكەی شارەكە دەكەم و تەواو ئازادن لە ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی نەورۆزەوە”.

پاشگەزبوونەوەی پارێزگاری كەركوك لە بڕیارەكەی دوای ئەوەدێت، كە پێشتر ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاندبوو، “بۆ جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ كە بۆنەیەكی نەتەوەییە، یادی دەكەینەوە و هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو ڕێوڕەسمەكانی تایبەت بە جەژنی نەورۆز وەكو خۆیان بەڕێوەدەچن”.

جەختیشی كردبووەوە، “هەر بڕیارێك دەربكرێت بۆ سنوورداركردنی ئاهەنگ و ڕێوڕەسمەكانی جەژنی نەورۆز لە كەركوك پابەندی نابین و ڕێوڕەسمەكانی تایبەت بە جەژنی نەورۆز وەكو خۆیان بەڕێوەدەچن”.

بابەتی پێشتر

مەكتەبی سیاسی: یەكێتی هەوڵەكانی چڕدەكاتەوە بۆ خزمەتكردنی هەڵەبجە

بابەتی دواتر

ئەم خۆراكانە بۆ مێشك باشترینن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی هەرێم ناوەرۆكی كۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و جێنشینی ئه‌بوزه‌بی بڵاوكردەوە

جێێنشینی ئه‌بوزه‌بی ، له‌ كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وامیی پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و…
زیاتر ببینە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: سەبارەت بە بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵیی هەرێم دەتوانێت سوود لە دەستوور وەربگرێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆشداریدەدات لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییەوە و دەڵێت، “دەبێت حكومەتی هەرێم سوود…
Total
0
Share