سەرۆكایەتیی هەرێم ناوەرۆكی كۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و جێنشینی ئه‌بوزه‌بی بڵاوكردەوە

جێێنشینی ئه‌بوزه‌بی ، له‌ كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وامیی پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و خواستی بره‌ودانی به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و فراونكردنی بواره‌كانی هاوبه‌شی و هاریكاری له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دوپاتكرده‌وه‌.

بەپێی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نهیان، جێنشینی ئه‌بو زه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئیمارات، له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان کۆبوونه‌وه.‌

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیمارات له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عیراق، هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش، دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی، گرنگیی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هاوبه‌شیان تاوتوێكرد.

بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه،‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ زه‌مینه‌ی له‌باری بۆ وه‌به‌رهێنان، ئاماده‌یه‌ هه‌موو ئاسانكارییه‌ك پێشكه‌ش به‌ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریی ئیماراتی له‌ هه‌موو كه‌رت و بواره‌كاندا بكات و پێشوازی له‌ كۆمپانیا ئیماراتییه‌كان و كاره‌ و پرۆژه‌كانیان ده‌كات.

لەبەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، له‌باره‌ی دۆخی ناوچه‌كه‌وه‌، هه‌ردوولا هاوڕا بوون، كه‌ هاوبه‌شی هاریكاریی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری و نه‌هێشتنی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و توندڕه‌وی و بره‌ودان به‌ بواره‌كانی په‌ره‌پێدان له‌ هه‌موو كه‌رته‌كاندن پێویسته‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش‌ ئاماده‌یی و ڕۆڵی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ئیماراتیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ به‌ گرنگ زانی.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد هەم دایک و هەم مامۆستای وانەی ئازادی و مافی مرۆڤ بووە

بابەتی دواتر

كۆرۆنا لە هەرێم.. ڕێژەی چاكبوونەوە دووهێندەی توشبووانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ کەناڵی گەلی کوردستان: کەناڵەکەتان دەستپێکی قۆناغێکی نوێ و گرنگی میدیای کوردی بوو

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی یادی 30 ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ڕۆژنامەنووسان…
Total
3
Share