ئاسایشی سلێمانی و دژەتیرۆری عێراق گروپێكی تیرۆریستیی داعش دەستگیردەكەن

بەڕێوەبەرایەتيی گشتیی ئاسایشی سلێمانیی بڵاویكردووەتەوە، ” لە چالاكییەكی هاوبەشی هێزەكانمان لەگەڵ هێزەكانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە سنووری كەركوك گروپێكی تیرۆریستی داعش دەستگیركران كە دووانیان خۆكوژی بیانیبوون” .

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی كە بڵاویكردووەتەوە ، ” دوێنێ دووشەممە لە چالاكیەكی هاوبەشی هێزەكانمان لەگەڵ هێزەكانی دەزگای دژەتیرۆری عێراقی و دوای كۆكردنەوەی زانیاریی وورد سەبارەت بەگروپێكی تیرۆریستی سەر بە ڕێكخراوی داعش كە پێكهاتبوون لە ( دوو ) كەسی خۆكوژی بیانی و (یەك) كەسی گەیەنەر كە عێراقییە”.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، “لە بۆسەیەكی هێزە هاوبەشەكەدا دەستگیركراون و تونرا سەرجەم پلانە تیرۆریستییەكانیان هەڵبوەشێندرێتەوە و پرۆسەكە لە سنووری پارێزگای كەركوك ئەنجامدراوە”.

بابەتی پێشتر

ناوی كاندیده‌ په‌سندكراوه‌كانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

تۆمەتبارکردنی سلێمانی بۆتە کاری لەپێشینەی دەزگا ڕاگەیاندنەکانیان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share