وەزارەتی دەرەوەی ئێران : پێشتر هۆشداری بە بەرپرسانی عێراق دراوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختدەكاتەوە، زانیارییان لەسەر بنكە هەواڵگرییەكانی ئیسرائیل لە عێراق هەبووە، پێشتر تاران هۆشداری بە بەرپرسانی عێراق داوە كە ڕێگانەدەن عێراق بكرێتە ناوەندێك بۆ هەڕەشە و مەترسی لەسەر كۆماری ئیسلامیی ئێران.

سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەیدا ڕایگەیاند، “پێشتر تاران هۆشداری بە بەرپرسانی عێراق داوە كە بە هیچ شێوەیەك قبوڵیناكەن عێراق بكرێتە ناوەندێك بۆ هەڕەشە و مەترسی لەسەر ئێران و بەرژەوەندییەكانی”.

خەتیب زادە باسی لەوە كرد، “ناكرێت یەكێك لە وڵاتانی دەوروبەرمان خاكی وڵاتەكەی ناوەندێك بێت و لەو ڕێگایەوە هەڕەشە بێت لەسەرمان، بەتایبەت عێراق كە پەیوەندییەكی مێژووییمان لەگەڵیان هەیە”.

ئاماژەی بەوە كرد، “ئیسرائیل چەندین جار كاری بۆ تێكدانی ئاسایشی ئێران لە خاكی عێراقەوە كردووە”.

وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی لەوە كرد، پێویستە “زایۆنیزم” باش بزانێت زانیاریی تەواومان لەسەر بنكە سیخوڕییەكانیان هەیە، ئەو هەنگاوەش هۆشدارییەكی ڕوونبووە.

بەرەبەیانی یەكشەممەی ڕابردوو بە 12 مووشەك هێرشكرایەسەر هەولێر، سوپای پاسدارانی ئێران-یش بەرپرسیارێتیی هێرشەكەی لە ئەستۆگرت و ڕایگەیاند، هێرشەكەیان ناوەندێكی ستراتیژیی ئیسرائیلی كردووەتە ئامانج.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە یەکەم بۆندی هاوینی 2022ی یەکلاییکردەوە

بابەتی دواتر

بڕیارێكی نوێ لەبارەی یەكخستنەوەی هێزەكانی 70 و 80ی پێشمەرگەوە درا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیستمەكە دیموكراسیی ڕۆژئاوایی نابێت.. مەلا بەرادەر گفتوگۆکانی بۆ پێکهێنانی حکومەت دەستپێکرد

ئاژانسی فرانس پرێس ئاشکرایکرد، مەلا عەبدولغەنی بەرادەر سەرۆکی مەكتەبی سیاسیی بزوتنەوەی تاڵیبان، گەیشتە کابولی پایتەختی ئەفغانستان بۆ دەستپێکردنی…
Total
0
Share