سیستمەكە دیموكراسیی ڕۆژئاوایی نابێت.. مەلا بەرادەر گفتوگۆکانی بۆ پێکهێنانی حکومەت دەستپێکرد

ئاژانسی فرانس پرێس ئاشکرایکرد، مەلا عەبدولغەنی بەرادەر سەرۆکی مەكتەبی سیاسیی بزوتنەوەی تاڵیبان، گەیشتە کابولی پایتەختی ئەفغانستان بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکان لەبارەی پێهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.

ئاژانسی فرانس پرێس لەزاری بەرپرسانی تاڵیبانەوە بڵاویکردەوە، “بەمەبەستی دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ سەرکردە و سیاسییە جیهادییەكان بۆ پێكهێنانی حکومەتێكی گشتگیر، مەلا عەبدولغەنی بەرادەر گەیشتووەتە کابول”.

هەر ئەمڕۆ وتەبێژی بزوتنەوەکە ڕاگەیاندبوو، “لە چەند هەفتەی کەمی داهاتوودا بزوتنەوەی تاڵیبان سیستمی حوکمی نوێ لە ئەفغانستان دیاریدەکات”.

بەرپرسەکەی تاڵیبان بە ڕۆیتەرزی وتووە، “ئێستا شارەزایانی یاسایی، دینی و شارەزایانی سیاسەتی دەرەوەی تاڵیبان کار بۆ دانانی چێوەیەکی دیاریکراوی دەسەڵاتێکی نوێ لە ئەفغانستان دەکەن و لە چەند هەفتەی داهاتوودا دەیخەنەڕوو”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، نمونەی حوكمی نوێی تاڵیبان  دیموکراسی نییە بە تێگەیشتنە ڕۆژئاواییەكە، بەڵام مافی هەمووانی تێدا پارێزراو دەبێت، هەروەها سەرکردەکانی بزوتنەوەکە دەستیانکردووە بە دیدار لەگەڵ گەورە بەرپرسانی پێشووی ئەفغانستان و سەرکردەی گروپە میلیشیا تایبەتەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە. مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: وەڵامی هەر هێرشێکی زەمینی بە توندی دەدەینەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند، وەڵامی هەر هێرشێکی زەمینی بە توندی دەدەینەوە. ئیـسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران،…
Total
0
Share