دەرعا.. بەهۆی بۆمبێكی چێندراوەوە كە لە پاكەتێكی شیرینیدا دانرابوو ژمارەیەك منداڵ بریندار بوون

سێ منداڵ بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراوەوە كە لە پاكەتێكی شیرینیدا دانرابوو، برینداربوون.

بەگوێرەی ئاژانسی سانای سوری، ئەمڕۆ شەممە 6ی ئازار، زەڕاڕ دندل، بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای دەرعا ڕایگەیاندووە، “لەكاتی یاریكردنی منداڵان لە ناوچەیەكی شاری دەرعا، تەقینەوەیەك ڕویداوە و سێ منداڵ بریندار بوون”.

ئەو بەرپرسە ئەوەشی وتووە، “ئەو ناوچەیە جوڵەی بازرگانی لێیە و بۆمبێكی زۆری چێندارویشی لێیە”.

لەلایەكی دیكەوە ئاژانسەكە ئەوەی ئاشكرایكردووە، ئەو بۆمبەی بە منداڵەكاندا تەقیوەتەوە لەنێو پاكەتێكی شیرینی دانراوە، لەو كاتەدا تەقیوەتەوە كە منداڵەكان لەكاتی یاریكردن لێی نزیكبوونەتەوە.

ئەو پارێزگایەی سوریا، یەكێكە لەو ناوچانەی كە ناوبەناو تەقینەوەی تێدا ڕودەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: نازانین یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران بۆ کوێ چووە

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایدەگەیەنێت، نازانن ئێستا یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران لە کوێیە و رەنگە بەشێکیشی، لەناوچووبێت.…
زیاتر ببینە

ئاسایشی ناوخۆی حه‌له‌ب: دەبابەیەک، پێنج ئۆتۆمبێلی سەربازی و حەوت درۆن تێکشکێندراون

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، ئاماری گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەمڕۆی شارەکە و گەڕەکە کوردنشینەکانی بڵاوکردەوە. ئاسایشی ناوخۆی حه‌له‌ب رایگەیاند، دەبابەیەک،…
Total
0
Share