كەشتییەكی گەشتیاری كە هەزاران گەشتیاری هەڵگرتبوو، لە نزیك كەناراوەكانی باكووری دۆمینیكان ئاو دزەیكردە ناویەوە، دوای ئەوەی بەندەری پوێرتۆ پلاتای جێهێشت.
بەپێی وتەی بەرپرسانی كۆماری دۆمینیكان، كەشتییەكە نەرویجییە و 3000 گەشتیار و 1600 كەس لە ئەندامانی تیمەكەی هەڵگرتووە.
گۆستاڤۆ هێرناندز، جێگری كاپتنی كەشتییەكە ڕایگەیاند، لەئێستادا هیچ مەترسییەك لەسەر سەرنشینان و تیمەكە نییە.
ئەوەشی خستەڕوو، كاركردن بۆ چاككردنەوە دەستیپێكردووە و چەند تیمێك هەوڵەكانیان یەكخستووە.