نرخی نەوت لە دابەزیندایە و بەنزین زیاتر بەرزبووەوە

هەر لیترێك بەنزین 25 دیناری دیكەی چووەسەر

سەرەڕای دابەزینی بەردەوامی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا، ئەمڕۆ جارێكی تر نرخی بەنزین لە شارەكانی هەرێم بەرزبووەوە.

بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكاندا نرخی نەوت دابەزی و هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 101.4 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، بەراورد بە ئێوارەی دوێنێ بۆ هەر بەرمیلێك زیاتر لە 4 دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

هەروەك نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای ئەمریكاش بەیانی ئەمڕۆ دابەزی بۆ 97.77 دۆلار، دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ گەیشتە 102.1 دۆلار.

سەرەڕای ئەوەی چەند ڕۆژێكە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا ڕوو لە دابەزینە، بەڵام نرخی بەنزین لە شارەكانی هەرێم زیاتر بەرزدەبێتەوە.

ئەمڕۆش هەر لیترێك بەنزین 25 دیناری دیكەی چووەسەر و نۆرماڵ گەیشتە 1025 دینار، لیترێك بەنزینی موحەسەنیش بۆ 1100 دینار بەرزبووەوە.

بابەتی پێشتر

دۆمینیكان.. ئاو دزەیكردە ناو كەشتییەكی گەشتیارییەوە

بابەتی دواتر

چامپیۆنز لیگ.. شەیتانە سورەكان ڕووبەڕووی شێرەكانی مەدرید دەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت 76 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بەڕێژەی زیاتر لە 2% بەرزبووەوە و گەیشتە نزیكەی 76.50 دۆلار، بەردەوامبوونی وڵاتانی ئۆپیك پڵەس…
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی ئازار، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
Total
0
Share