ڕاوێژكارێكی سەرۆكی ئۆكرانیا پێشبینییەك دەربارەی “وادەی كۆتاییهاتنی شەڕ” دەخاتەڕوو

ڕاوێژكارێكی سەرۆكایەتی ئۆكرانیا پێیوایە شەڕی سەر وڵاتەكەی لە ئایاری داهاتوو كۆتایی دێت، دوای ئەوەی سەرچاوەكانی ڕوسیا كە پێویستییەتی بۆ شەڕەكە كۆتایی پێدێت.

ئۆلیكسی ئەریستۆڤیچ، ڕاوێژكار لە سەرۆكایەتی ئۆكرانیا لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا كە میدیاكانی وڵاتەكەی بڵاویانكردووەتەوە دەڵێت، “وادەی دیاریكراو پشتدەبەستێت بە بڕی ئەو سەرچاوانەی كرملین دەیەوێت لە هەڵمەتەكەیدا بەكاریبهێنێت”.

وتیشی، “باوەڕموایە ئەوپەڕی وادەكە لە ئایاردا دەبێت، ئەوكات دەگەینە ڕێككەوتنی ئاشتی، ڕەنگیشە زۆر پێش ئەو وادەیە.. دەبینین.. من باس لە نوێترین وادەی پێشبینیكراو دەكەم”.

ئەمەش لەكاتێكدایە تائێستا گفتوگۆكانی ڕوسیا و ئۆكرانیا، كە ئەریستۆڤیچ یەكێكە لە بەشداربووەكانی، ئەنجامی گەورەی لێنەكەوتووەتەوە، جگە لە كردنەوەی دەروازەی مرۆیی بۆ دەرچوونی هاوڵاتییە مەدەنییە ئۆكرانییەكان.

ئەوەشی وت، “ئێمە ئێستا لە لێواری ڕێگایەكداین.. یان دەبێت ڕێككەوتنی ئاشتی هەبێت كە زۆر بەخێرایی واژووبكرێت. لەماوەی هەفتە یان دوو هەفتەدا، لەگەڵ كشاندنەوەی هێزەكان، یان هەوڵبدەین یەكتری لەناوببەین”.

شەڕی ئۆكرانیا لە 24ی شوباتی ڕابردوو دەستیپێكرد، دوای ئەوەی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕوسیا دەستپێكی “پرۆسەیەكی سەربازیی تایبەتی”ی ڕاگەیاند، لە گەورەترین هێرشدا بۆسەر وڵاتێكی ئەوروپی لەدوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە.

بابەتی پێشتر

کەمی ڕێژەی پۆتاسیۆم چ کاریگەرییەکی لەسەر جەستە دەبێت؟

بابەتی دواتر

دۆمینیكان.. ئاو دزەیكردە ناو كەشتییەكی گەشتیارییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاڵێوراوی سەرۆکایەتیی وڵاتێک کوژرا

لە کاتی بەڕێوەچوونی رێورەسمێکی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان فێرناندۆ ڤیاڤیسینسی کاندیدی سەرۆکایەتی ئیکوادۆر کوژرا. ئێوارەی رۆژی چوارشەممە لە دوای تەووبوونی…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو 83 دۆلار…
Total
0
Share