یوڤانتۆس فرسەتی دوو یاریزان لە چێڵسی دەهێنێت

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئیتاڵیا، یانەی یوڤانتۆس دوو یاریزانی یانەی چێڵسی کردووەتە ئامانج و بڕیاریانداوە لە میرکاتۆی هاوینی 2022 هەوڵ بۆ گواستنەوەیان بدەن.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “تۆتۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی، بەڕێوەبەرانی یانەی یوڤانتۆس بەمەبەستی پتەوکردن و بەهێزکردنی ڕیزەکانیان، خواستیان لەسەر کڕینی یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی چێڵسی، جۆرجینیۆ دەربڕیوە.

جۆرجینیۆی تەمەن 30 ساڵ تاوەکو 2023 بۆندەکەی لەگەڵ چێڵسی نوێکردووەتەوە، تێچووی گواستنەوەی 45 ملیۆن یورۆیە.

جۆرجینیۆ و ئیمێرسۆن لە ڕاهێنانەکانی یانەی چێڵسی

ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، کە یانەی خانمە پیرەکە بەهەمان شێوە خواستیان لەسەر کڕینی ئیمێرسۆن پاڵمێری بەرگریکاری هەمان یانە نیشانداوە، کە تەمەنی 27 ساڵە و هاوینی 2024 بۆندەکەی کۆتاییدێت، تێچووی گواستنەوەی 14 ملیۆن یورۆیە.

چێڵسی لە قەیرانێکی سەختدایە، دوای ئەوەی لەلایەن حکومەتی بەریتانیاوە سزا سەپێنرا بەسەر ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ خاوەنی یانەکە، بەو هۆیەوە ئەگەر هەیە لە میرکاتۆی هاوینی 2022 چەندین یاریزان لەدەستبدەن.

بابەتی پێشتر

باشترین شێوازەکان بۆ نووستنێکی تەندروست

بابەتی دواتر

گورچیلەکانت لەمەترسیدان.. 10 ئاماژە کە نابێت پشتگوێیانبخەیت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بێلسا دوورخرایەوە

یانەی لیدز یونایتد، بەفەرمی مارسێلۆ بێلسای ڕاهێنەری ئەرجەنتینی لە پۆستی ڕاهێنانی یانەکە دوورخستەوە. دوای چوار دۆڕاندنی لەسەریەک بەرامبەر…
Total
0
Share