هاندەرانی بەرشلۆنە سەرۆکی پاریسیان پەلکێشی دادگا کرد

لەسەر سکاڵایەکی تۆمارکراوی دەستە و ئەندامانی یانەی بەرشلۆنە، دادگای کۆمسیۆنی ئەوروپا بانگهێشتی ناسڕ خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سان جێرمان دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی 18ی تشرینی یەکەمی 2022، دادگای کۆمسیۆنی ئەوروپا بە فەرمی ئەو سکاڵایەی پەسەندکرد کە لەلایەن چەند ئەندامێکی یانەی بەرشلۆنەوە لەسەر یانەی پاریس سان جێرمان تۆمارکراوە.

ئەندامانی یانە کەتەلۆنییەکە داوای لێپێچینەوە لە ناسڕ خلێفی و ئیدارەی پاریس سان جێرمان دەکەن، پێیانوایە لە دۆسییەی واژۆکردنی گرێبەستی لیۆ مێسی-دا گزییان لە ڕێساکانی یاریی خاوێن کردووە.

هەروەها داوایانکردووە، کۆمسیۆنی ئەوروپا فەرمان دەربکات بە چاکسازیکردن لە ڕێساکانی “فایەرپلەی” تایبەت بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا)، بە جۆرێک لە هەموو خولەکان هەمان سیستەم پەیڕەو بکرێت و هیچ یانەیەک بۆی نەبێت کەیسی “گرێبەستی مێسی” دووبارە بکاتەوە.

بابەتی پێشتر

قەتەر لە مباپێ تووڕەیە و پێرێز دەڵێت: نەخێر..

بابەتی دواتر

چێڵسی لەبارەی کانتی و جۆرجیینیۆ-وە بڕیار دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share