وتەبێژێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئێستا
ئەمریكا ئامانجی هێرشەكەی سەر هەولێر نەبووە و دژی دەوەستینەوە

وتەبێژێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لەبارەی هێرشە مووشەكییەكەی سەر شاری هەولێر بۆ “ئێستا” دوا و ڕایگەیاند، ئەمریکا ئامانجی مەبەستکراو نەبووە و جەختدەكاتەوە كە وڵاتەكەی “لەگەڵ هاوبەشە عێراقی و کوردەکانی دەوەستێتەوە لە بەرامبەر ئەم دەستدرێژییە ترسناکەدا”.

لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی ئێستا لەبارەی ئەو هێرشە مووشەكییەی بەرەبەیانی یەكشەممە كرایەسەر شاری هەولێر و بۆچوونی واشنتن لەو بارەیەوە، وتەبێژێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، “شەوی ڕابردوو سوپای پاسدارانی ئێران زنجیرەیەک مووشەکی بالیستیکی لە ئێرانەوە ئاراستەی هەرێمی کوردستان کرد. بینیمان کە سوپای پاسدارانیش بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی گرتووەتە ئەستۆ”.

بەپێی وتەی ئەو، ئامانجی مووشەكبارانەكە ئەمریكا و بەرژەوەندییەكانی نەبوون و دەڵێت، “ئەمریکا ئامانجی مەبەستکراو نەبوو، ئەوەی لە میدیادا باسکرا هەڵەبوو. واپێدەچێت مووشەکەکان ئاراستەی شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتییەکی کورد کرابن. بە هەر بیانوویەک بێت، هێرشەکەی سوپای پاسداران هێرش بووە بۆسەر سەروەریی عێراق و بە ئامانجگرتنی هاوڵاتییەکی سیڤیل”.

وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، هێرشەكە بە ترسناك ناودەبات و ڕایگەیاندووە، “ئەمە لەو ڕاستییەش دەرناچێت، کە هێرشێکی ترسناکە لەلایەن ئێرانەوە بۆسەر دراوسێکەی”.

لەبارەی هەڵوێستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەرامبەر هێرشەكەدا، وتەبێژێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی، “ئەمریكا لەگەڵ هاوبەشە عێراقی و کوردەکانی دەوەستێتەوە لەبەرامبەر ئەم دەستدرێژییە ترسناکە بۆسەر عێراق. ئێمە ئامادەین لەگەڵ هاوبەشە عێراقی و کوردەکانمان و ئەوانی تریشدا کاربکەین لە هەرێمەکە بۆ ئەوەی ئێران بە بەرپرسیار دابنێین”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: "قەوارەی زایۆنی" لە هەرێمی كوردستان دژی ئێران كاردەكات

بابەتی دواتر

فەرامۆشکردنی دەم و ددان مەترسیی لەسەر تەندروستیی دڵ هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە كەمتر لە 83…
Total
0
Share