گاز و بەنزین نامێنن.. هۆشداری دەدرێت لە پەككەوتنی ئەمبوڵانس و موەلیدەی نەخۆشخانەكانی سلێمانی

چەند ئۆتۆمبێلێكی فریاكەوتنی نەخۆش لە كوردستان

بەهۆی كەمیی گاز و بەنزینەوە، هۆشداری دەدرێت لە پەككەوتنی كاری سەرجەم ئۆتۆمبێلەكانی فریاكەوتن لە سلێمانی و لەكاركەوتنی موەلیدەكانی نەخۆشخانەكانی شارەكە.

سامان نادر، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ فریاكه‌وتنی‌ خێرای‌ سلێمانی‌ ڕایگەیاند، “به‌هۆی‌ دابیننه‌كردنی‌ به‌نزین بۆ ئه‌مبوڵانسه‌كانمان و دابیننه‌كردنی‌ بودجه‌ بۆ چاككردنه‌وه‌ی‌ ئه‌مبوڵانسه‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ده‌رمان و پێداویستیی‌ فریاگوزاریی‌ خێرا و سه‌ره‌تایی،‌ 50%ی كاره‌كانی‌ فریاكه‌وتنمان ڕاگرتووه‌”.

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ فریاكه‌وتنی‌ خێرای‌ سلێمانی، هۆشداری دا لە خراپیی دۆخەكە و وتی، “ئێمه‌ به‌رپرسانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌ له‌ گرفته‌كانمان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش به‌رپرسنین له‌ هه‌ر ڕووداوێكی‌ نه‌خوازراو كه‌ له‌ شاره‌كه‌دا ڕووبدات”.

بەپێی وتەی سامان نادر، له‌ ئێستادا وه‌ك لایه‌نی‌ مرۆیی‌ و دڵسۆزییان بۆ شار و هاوڵاتییان كارده‌كه‌ن و به‌هانای‌ خه‌ڵكه‌وه‌ ده‌چن و جەختیكردەوە، “ئه‌گه‌ر كێشه‌كانمان چاره‌سه‌رنه‌كرێن ناتوانین به‌هانای‌ هاوڵاتییانه‌وه‌ بچین”.

بابەتی پێشتر

كەسێك لە کەرکوک لەلایەن چەند چەكدارێكەوە کوژرا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ چواره‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌کی به‌رامبه‌ر ئۆساسونا تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share