ئەمشەو پیاوێك لە گەڕەکی دەروازەی شاری کەرکوك لەلایەن چەند چەكدارێكەوە کوژرا، بەپێی زانیارییەكان كەسەكە پێشمەرگە بووە و كاری شوانكارییشی كردووە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك گواستییەوە، كەسێك كە پێشمەرگە بووە و شوانكارییشی كردووە، کاتێک بە ئۆتۆمبێلەکەی بۆ ماڵی خۆی گەڕاوەتەوە، چەند چەکدارێک كە لەناو ئۆتۆمبێلێکدا بوون، لەبەردەم ماڵەکەی خۆی تەقەیان لێكردووە و کوشتوویانە.
بەپێی لێدوانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركوك، چەكدارەكان هەڵاتوون و تەرمی قوربانییەكە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکیی دادیی کەرکوک و پۆلیس لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە.
ئەمە دووەم ڕووداوی کوشتنە كە لە ماوەی 24 كاتژمێردا لە شاری كەركوك ڕووبدەن و پێشتر كارمەندێكی هێزە ئەمنییەكان لە شارەكە كوژرابوو.