بە هەوڵی پەرلەمانتارێكی یەكێتی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییان دابیندەكرێت

پەرلەمانتارێكی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، بۆ جاری دووەم لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق كۆبوومەوە و بڕیاردرا بەر لە هاتنی وەرزی سەرما و سۆڵە نەوتی سپی بۆ پارێزگای سلێمانی بنێرێت و بڕەكەشی زیادبكرێت.

د.بڕیار ڕەشید، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەمڕۆ یەكشەممە سەردانی د. ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراقم كرد بۆ جاری دووەم لەم هەفتەیەدا لەسەر پرسی بەشە نەوت و بەنزینی سلێمانی كۆبووینەوە، بەدرێژایی ئەم چـەند مانگە چەندینجار دیدارمان لەگەڵ وەزارەتی نەوت و بریكاری وەزارەت ئەنجامداوە و لەسەر داواكارییەكی ئێمە وەزیری نـەوت بڕیاریدا بەشە نـەوتی سپیی پێویست بۆ پارێزگای سلێمانی دابینبكات و بڕەكـەی لە پانزە ملیۆن لیتر زیاتربێت و بەرلە هاتنی وەرزی سەرما و سۆڵە بگاتە سلێمانی و دابەشبكرێت”.

ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیگەیاند، “هەر لە دیدارەكـە بە دواداچوونم كرد بۆ داواكاریيەكی پێشووترمان لەسەر زیادكردنی بەشە بەنزینی سلێمانی كە پێشتر وەزیری نەوتی عێراق ڕەزامەندی لەسەر دابوو، بەڵێــنیدا كە بەشی زیادكراوی بەنزین لە جۆری نۆرماڵ بە كوالێتی و نرخی پارێزگاكانی دیكەی عێراق لە هەفتەی داهاتووەوە ڕاستەوخۆ ڕادەستی پارێزگای سلێمانی بكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە، بۆ نوێکردنەوەی…
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ مام جەلال: یادی هەوڵی بەردەوام و خەباتی بێکۆتایی تۆ دەکەینەوە بۆ کورد و کوردستان

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە پەیامێکی بەبۆنەی یادی 17 ساڵەی مورافەعەکەی مام جەلال لە ئەنجومەنی…
Total
0
Share