ئەم سوودانەی خواردنەوەی “چا” بزانە

زۆركات بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن مەترسی لەسەر ژیان دروستدەكات، هۆكارە بۆ تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشك. 

پزیشكانی تایبەتمەند باسیان لەوە كردووە بۆ دووركەوتنەوە لەو گرفتە تەندروستییانە و خۆپاراستن لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، چەند جۆرێك خواردنەوە هەن یارمەتیدەرن بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن بە تایبەت خواردنەوەی چای ڕەش و سەوز.

ئاماژەیان بەوە كردووە، “چای ڕەش و سەوز سیستمی دڵ و سووڕی خوێن ڕێكدەخەنەوە”.

لێكۆڵینەوەكە ئاشكرایكردووە، خواردنەوەی یەك كوپ چا ڕۆژانە كاریگەری دەبێت لەسەر پاراستنمان لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن كە زۆركات بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن هۆكارە بۆ جەڵتەی مێشك.

لە لێكۆڵینەوەكەدا هاتووە، “بەهۆی بوونی چەند پێكهاتەیەكی ڕووەكییەوە خوادنەوەی چای ڕۆژانە یارمەتیدەر دەبێت لە حەوانەی دەمارەكانی خوێن و دابەزینی پەستان لە دەمارەكانی خوێن، ئەگەر ڕۆژانە چەند جارێك چا بخورێتەوە كاریگەری لەسەر دابەزاندنی كۆلیسترۆڵی خوێن دەبێت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ پێنجه‌م بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر لیسته‌ر سیتی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

كەسێك لە کەرکوک لەلایەن چەند چەكدارێكەوە کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share