تەندروستیی جیهانی ئەگەری کۆتاییهاتنی قۆناغی سەختی کۆرۆنا لە 2022دا ئاشکرادەکات

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، دەکرێت لەمساڵدا قۆناغی سەختی کۆرۆنا کۆتاییبێت، تەنانەت ئەگەر کۆرۆنا لەهەر 12 چرکەیەکدا کەسێک لە جیهاندا بکوژێت.

تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند، “دەکرێت سنوورێک بۆ دۆخی سەختی کۆرۆنا لەمساڵدا دابنرێت”.

بەڵام هۆشداریدا لەوەی مەترسییەکانی ئۆمیکرۆن دەکرێت دوایین مەترسیی بن و دوایین گۆڕاوبێت یان پەتاکە بەتەواوی کۆتایی بێت.

بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە دەڵێت، “بۆ کۆتاییهێنان بەم قۆناغە توندەی کۆرۆنا، ناکرێت وڵاتان دەستەوەستانبن بەڵکو پێویستە ڕووبەڕووی ببنەوە بە دابەشکردنی ڤاکسینەکانی دژە کۆرۆنا بە دادپەروەری و چاودێریكردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و گۆڕاوەکانی و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەیان”.

داواشی لە وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوەکەدا كرد لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا هەنگاوەکانی دابەشکردنی ڤاکسین خێراتربکەن، بە ئامانجی گەیشتن بە کوتانی 70%ی خەڵک لە دەوروبەری ساڵی 2022دا.

بەپێی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی 47 وڵات لەکۆی 194 وڵاتی ئەندامی ڕێکخراوەکە شکستیانهێناوە لە گەیشتن بە کوتانی 40%ی دانیشتووانەکانیان تا کۆتایی 2021.

بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە دەڵێت، لە هەفتەی ڕابردوودا کۆرۆنا بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی کەسێک لەهەر 12 چرکەیەک لە جیهاندا و 100 کەسیش لەهەر سێ چرکەیەکدا لە جیهاندا تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

بابەتی پێشتر

داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 7.3 ملیار دۆلار بووە

بابەتی دواتر

سەعد حەریری هەڵپەساردنی كاركردنی لە ژیانی سیاسیدا ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share