بارزانی و سەدر لیژنە بۆ “بیانووی ئیسرائیل” پێكدەهێنن

ئەمڕۆ یەكشەممە، مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی پەیوەندی بە موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدرەوە كردووە و بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەیان دا.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكى باره‌گاى بارزانى، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا بیروڕایان ئاڵوگۆڕكردووە و ڕێككەوتوون لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بۆ خستنەڕووی ڕاستییەكان پێكبهێندرێت، “كە گوایە بە بیانووی بارەگای ئیسرائیلەوە بە مووشەك هێرشكراوەتە سەر هه‌ولێر”.

شەوی ڕابردوو بە 12 مووشەك هێرشكرایە سەر هەولێر، سوپای پاسدارانی ئێران-یش بەرپرسیارێتیی هێرشەكەی لە ئەستۆگرت و ڕایگەیاند، هێرشەكەیان ناوەندێكی ستراتیژیی ئیسرائیلی كردووەتە ئامانج.

بابەتی پێشتر

ئەنچیلۆتی دەبێتە یەکەم ڕاهێنەری مێژوو

بابەتی دواتر

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌: هێرشه‌كه‌ ده‌ستدرێژییه‌كى ئاشكرایه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share