ئەنچیلۆتی دەبێتە یەکەم ڕاهێنەری مێژوو

ڕاهێنەری ئیتاڵیی یانەی ڕیاڵ مەدرید، کارلۆ ئەنچیلۆتی ئەگەر لەم وەرزەدا ناسناوی لالیگا بباتەوە، ڕیکۆردێکی مێژوویی تۆماردەکات.

یانەی ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەی خوولی ئیسپانیا بە 63 خاڵ لەلوتکەدایە و هەشت خاڵ پێش ئیشبیلیە کەوتووە کە نزیکترین ڕکابەرە لێیەوە، لەکاتێکدا هەردوو تیپەکە 11 یاریان ماوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، ئەگەر ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەدا (2021/2022) تاجی لالیگا لەسەربنێت، ئەنچیلۆتی دەبێتە یەکەمین ڕاهێنەر کە توانیویەتی ناسناوی پێنج خوولە گەورەکەی ئەوروپا بەدەستبهێنێت.

ڕاهێنەرە ئەزمووندارەکەی ئیتاڵیا لەپێشوودا ناسناوی کالچیۆی لەگەڵ ئەی سی میلان، پریمەرلیگ لەگەڵ چێڵسی، بۆندس لیگای لەگەڵ بایرن میونشن و تاجی خوولی فەرەنسای لەگەڵ پاریس سان جێرمان لەسەرناوە.

بابەتی پێشتر

لارسۆن هێرشی توندی کردەسەر لاپۆرتا و بەرشلۆنە

بابەتی دواتر

بارزانی و سەدر لیژنە بۆ "بیانووی ئیسرائیل" پێكدەهێنن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو یانە ئامادەن کریستیانۆ بکڕن

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی بەهۆی دوایین چاوپێکەوتنی لەگەڵ پێرس مۆرگان، کۆتایی بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد هێنا و…
Total
0
Share