بەهۆی شۆرتێکی کارەباوە لەناو تونێلی دەربەندیخان، کارەبای شارەزوور کەمبووەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، سبەی چوارشەممە تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت و ئەو شۆرتە کارەبایەی تێیدا دروستبووە، چاکدەکرێتەوە، گرفتەكە گرفتی كەمیی كارەبای لە چەند شوێنێك دروستبووە.

لە ڕاگەیەندراوێکی هاتوچۆی دەربەندیخاندا، کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە، تێیدا هاتووە، “بەهۆێ شۆرتی کارەبا و پچڕانی هێڵی 33 لە ناو تونێڵی دەربەندیخان، مەترسی لەسەر ڕەوتی هاتوچۆ دروستبووە و گرفتی کەمی کارەبای نیشتیمانی قەزای شارەزورو ئەو ناوچانە دروسـتبووە، بەوهۆیەوە تۆڕی کارەبای سلێمانی بە هاوبەشی فەرمانگەی کارەبای شارەزوور ئاگاداریان کردین، ڕۆژی چوارشەممە هەڵدەستن بە چاککردنەوەی ئەو هێڵە لەناو تونێلەکەدا، بۆ ئەو مەبەستە هاوڵاتیان و شـــــۆفێران ئاگادار دەکەیـن تونێلەکە دادەخرێت”.

لە ڕاگەیەندراوەکەی هاتوچۆی دەربەندیخاندا ئاماژە بەوەکراوە، “کاتژمێر 8:00 بۆ 12:00ی نیوەڕۆ، تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت و سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرانەی بە بارەوەن، دەبێت لە هەردوو دیوی تونێلەکە ڕابگیرێن تا کاتی کــــــــردنەوەی تونێلەکە، ئۆتۆبێلە بچوک و بارهەڵگرە مامناوەندەکانیش دەتـوانن بەسەرشاخی بەراناندا هاتوچـۆ بکەن”.

بابەتی پێشتر

بۆردوومانی تورکیا هاوڵاتییەکی لەناو گوندەكەی خۆیدا برینداركرد

بابەتی دواتر

نەخۆشخانەی هیوا: ئەگەر کێشەی دەرمان چارەسەر نەکرێت، هەموو کەرتی تەندروستی تووشی کێشە دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی پارێزەری مافی هاوڵاتییانە و ئەو كاتەی سنوورەكان دەبەزێندرێت هەڵوێستمان دەبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای ئەوەی گلەیی و سكاڵایەكی زۆری هاوڵاتییانی پێگەیشتبوو، سەردانی گەڕەكی سەرچناری…
Total
0
Share