سبەی كاتژمێر 11ی شەو یانەی ڕیاڵ مەدرید لەدەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی ڕیاڵ مایۆركا دەبێتەوە.
پێش ئەو یارییە كارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بەشداری كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی كرد و دۆخی تیپەكەی بەم جۆرە باس كرد.
– دینامیكیەتی تیپەكە زۆر باشە، لەسەر هەمان پلان دەرۆین، یاریزانەكان سەرجەمیان ئامادەن
– هاندەران هاوكاری ئێمەیان كرد بۆ بردنەوە لە پاریس، یارییەكی عاتفی بوو، من زۆر دڵخۆشم كە هاندەران لە سانتیاگۆ دڵخۆش دەردەكەون.
– هێشتا لە چامپیۆنز لیگ ماوینەتەوەو چاوەڕێی ڕكابەری داهاتومان دەكەین، مێژووی یانەكەمان بەو جۆرە بووە، ئێمە تەنها لە قۆناغی شانزە سەركەوتوین.
– گرنگی ئەم یانەیە ئەوەیە كە یەك ڕابەری نییە، زۆربەی یاریزانەكان وەك ڕابەری تیپەكە دەردەكەون.
– هەموو یاریزانەكان لەبەردەستن، هەموو یاریزانەكانیش دەتوانن یارییبكەن، كەسیان بە هیلاك نابینم.
– هەر بڕیارێك كە یانەكە بیدات لەسەر نوێكردنەوەی بۆندی یاریزانەكان ڕای منیشی لەسەرە و لاریمان نابێت.
– وێنەیەكی جوانمان بەجێهێشت دوای یارییەكەی پاریس ، بەڵام مێژووی ئەم یانەیە هەمووی بەو جۆرە بووە.
– كۆرتوای بەلای منەوە باشترینە لەسەر ئاستی جیهان، كارڤاخالیش باشترین بەرگریكاری لای ڕاستەو مێندیش باشترین بەرگریكاری لای چەپە.
– پێویستم بە یاریزانی نوێ نییەو ئەمە یانەیەكی گەورەیە و یاریزانی گەورەشی تێدایە.
– وەك چۆن یاریزانەكانی پاریس توشی خەمۆكی بون ئێمەش بەو دۆخەدا ڕۆیشتوین.