ڕاهێنەری پۆرتوگال لەسەر کریستیانۆ هاتە دەنگ

فێرناندۆ سانتۆسی ڕاهێنەری پۆرتوگال دووپاتیدەکاتەوە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوای بڕیاری دوورخستنەوەی لە پێکهاتەی سەرەکی بەرامبەر سویسرا، نیشانی دا کە پیشەگەرە و پێشەنگێکی ڕاستەقینەیە.

شەوی ڕابردوو لە یاریی نێوان پۆرتوگال و سویسرا، فێرناندۆ سانتۆس بڕیاریدا کریستیانۆ بخاتە سەر کورسی یەدەگ و گۆنسالۆ ڕامۆسی لە پێگەکەی بەکارخست، ئەم بڕیارەش جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵکرد.

ڕاهێنەری پۆرتوگال لە وەڵامی ڕەخنەگران و ئەوانەی دژی کریستیانۆ بابەتیان بڵاوکردووەتەوە، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، “کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەسەر کورسی یەدەگ نیشانی دا کە یاریزانێکی پیشەگەر و پێشەنگە، یارمەتی هەمووان دەدات.”

هەروەها دەڵێت، “کریستیانۆ هیچ کێشەیەکی دروست نەکرد، پێش یارییەکە قسەمانکرد و جەختی لەوە کردەوە کە هیچ کێشەیەکی لەگەڵ بڕیارەکەدا نییە، ئەو نموونەی باڵای یاریزانێکی پیشەگەرە لە بواری تۆپی پێدا.”

بابەتی پێشتر

(14) لە (26).. نهێنی هەڵبژاردەی مەغریبە

بابەتی دواتر

هاتوچۆ كاركردن بە سیستمێكی راگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share