’17 ساڵ هەموو کارەکانی یۆرگن کلۆپم بەڕێوەبرد، پیرۆزباییشم لێنەکرد’

زیلکۆ بوڤاچ، یاریدەدەری پێشووی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ ڕایدەگەیەنێت، کە ماوەی 17 ساڵ لە پشت سەرکەوتنەکانی یۆرگن کلۆپەوە بووە.

بوڤاچ لە چاوپێکەوتنێکدا لە پلاتفۆرمی یوتیوبەوە بە کەناڵی نۆبڵی ڕاگەیاندووە، ” خۆشحاڵبووم بۆ لیڤەرپوڵ، بۆ هاندەرانی ئەو یانەیە، بۆ یاریزانان کاتێک نازناوی پریمەرلیگیان بەدەستهێنا، بەڵام هەرگیز پیرۆزباییم لە کلۆپ نەکردووە”.

هەروەها دەڵێت، ” من کارەکانی ڕاهێنەرم ئەنجامدەدا، تەنها بۆ میدیاکان قسەم نەدەکرد و لە پرێس کۆنفرێنسەکان دەرنەدەکەوتم، جگە لەوە هەموو ئەرکەکانم بەڕێوەدەبرد و هەموو هەوڵێکمدەدا کاریگەری لەسەر پێکهاتەکان دروستبکەم، بەڵام من هەرگیز پێویستم بەوە نەبوو لەلایەن میدیاوە گرنگیم پێبدرێت”.

لەبارەی بوون بە ڕاهێنەر، یاخود کارکردنی لە بوارێکی دیکە، بوڤاچ دەڵێت، ” ئێستا نامەوێت ببم بە ڕاهێنەر، ئەگەر بەرشلۆنە پەیوەندیم پێوەبکات بیری لێدەکەمەوە، تەنها لەو حاڵەتەدا دەگەڕێمەوە”.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بوونی بە بەڕێوەبەری وەرزشی و دوورکەوتنەوەی لە بواری ڕاهێنان، دەڵێت، ” بۆیە ئەو پرسیارەم لێدەکەن، چونکە پێتان وایە کارەکانم لێرە کاتییە و چاوەڕێی هەلێکم لە یانەیەکی دیکەوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەگەر بتانزانیایە کام یانانە بۆندیان پێشکەشکردووم هەرگیز پرسیارتان نەدەکرد، ناوی یانەکانیشتان پێناڵێم”.

بوڤاچی تەمەن 56 ساڵ ماوەی 17 ساڵ وەک یاریدەدەری ڕاهێنەر لەگەڵ کلۆپ کاریکردووە، زۆرینەی میدیا و شارەزایان نازناوی “مێشکی کلۆپ”یان لە کەسایەتییە بۆسنییەکە ناوە، هۆکارەکەشیان بۆ شارەزایی لە بەڕێوەبردنی یانە و ڕێکخستنی تاکتیکی یانەکان گەڕاندووەتەوە.

لە ئێستادا بوڤاچ پۆستی بەڕێوبەری وەرزشی یانەی داینەمۆ مۆسکۆی ڕووسی وەرگرتووە و لە بواری ڕاهێنان دوورکەوتووتەوە، لە هاوینی 2018وە لە کلۆپ جیابووەتەوە، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ نازناوەکانی چامپیۆنزلیگ و پریمەرلیگی بەدەستهێناوە.

بابەتی پێشتر

ئینتەرمیلان لە کۆتا ڕۆژی گواستنەوەکاندا بۆندی چوارەمی واژووکرد

بابەتی دواتر

ئانسو فاتی کاریگەری لەسەر ڤینیسیۆز دروستکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share