هاتوچۆی سلێمانى له‌باره‌ى گیانله‌ده‌ستدانى خوێندكاره‌كه‌ى به‌رده‌م زانكۆی سلێمانى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

هاتوچۆی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر ڕووداوه‌ هاتوچۆكه‌ى به‌رده‌م زانكۆی سلێمانى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ كچه‌ خوێندكارێك گیانیله‌ده‌ستدا و ده‌ڵێت، ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن ئۆتۆمبێلی هاتوچۆی ئه‌فسه‌رێكه‌وه‌ كچه‌ خوێندكاره‌كه‌ به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ ڕه‌وانه‌كراوه‌ و له‌شوێنی ڕووداوه‌كه‌ش، ماوه‌ی پێنج ساڵه‌ بۆ سه‌لامه‌تی په‌ڕینه‌وه‌ی پیاده‌، ترافیك لایتی په‌ڕینه‌وه‌ دانراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆی سلێمانی له ‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ‎ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوی شێلانی خوێندكارێكی زانكۆی سلێمانی له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو، ‎دوای ئه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه‌ ڕوویدا له‌لایه‌ن ئۆتۆمبێلی هاتوچۆی ئه‌فسه‌رێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان كچه‌ خوێندكاره‌كه‌ به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ بردرا، به‌ڵام دیاره‌ ته‌مه‌ن ڕێگای به‌ “خاتو پیانۆ” نه‌دا و له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی سپارد”.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌، ‎”پاش سه‌ردانكردنی شوێنی ڕووداوه‌كه‌ بۆ گشت لایه‌كی ڕوونده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌و شوێنه‌دا بۆ سه‌لامه‌تی په‌ڕینه‌وه‌ی پیاده‌ ترافیك لایتی په‌ڕینه‌وه‌ دانراوه‌ له‌ مانگی 8 ساڵی 2017ه‌ وه‌ سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی بۆ فه‌راهه‌مكراوه‌ له‌ هێما و هێڵكاری په‌ڕینه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت كه‌مئه‌ندام و نابینایانیش بێ هیچ گرفتێك ده‌توانن به‌ به‌كارهێنانی ترافیكه‌كه‌ به‌ سه‌لامه‌تی له‌ شوێنی په‌ڕینه‌وه‌كه‌ بپه‌ڕنه‌وه‌، پێش دانانی ترافیك لایتی په‌ڕینه‌وه‌ش له‌و شوێنه‌دا له‌مپه‌ری پلاستیكی هه‌بووه‌، به‌ڵام به‌پێی ستانده‌رده‌ هونه‌ری و ئه‌ندازیارییه‌كانی هاتوچۆ ناكرێت له‌ یه‌ك پێگه‌دا بۆ سه‌لامه‌تی په‌ڕینه‌وه‌ له‌مپه‌ری خاوكردنه‌وه‌و ترافیك لایت هه‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌و له‌مپه‌ره‌ له‌هه‌ردو سایده‌كه‌ لابراوه”‌.

به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆی سلێمانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕو، هه‌ر پێشنیارێك له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی سلێمانی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان بكرێت په‌یوه‌ست به‌و پرسه‌، ئاماده‌ین هه‌موو هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌ك بكه‌ین به‌ پێی یاساو پێوه‌ره‌ ئه‌ندازه‌ییه‌كانی هاتوچۆ فه‌راهه‌م بكه‌ین له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی و سه‌لامه‌تی گشتی، شێوازی په‌ڕینه‌وه‌ی ترافیك لایت ده‌كرێت بگۆڕێت بۆ پردی په‌ڕینه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك ناوه‌ندی شه‌قامه‌كه‌ به‌ربه‌ست بكرێت ئه‌مه‌ش كاری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی و پارێزگای سلێمانیه‌ بۆئه‌وه‌ی خوێندكاران ناچاربن به‌كاریبهێنن.

هه‌ر له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌، “‎خێرایی له‌و شه‌قامه‌دا 50 كیلۆمه‌تره‌ كاتژمێرێكدا، به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ شۆفێرانی كه‌مته‌رخه‌م پابه‌ندی هێما و ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ نابن و هیچ گرنگیه‌ك ناده‌ن به‌و ناوچانه‌ی خوێندگا و باخچه‌ی ساوایان و زانكۆكانی تێدان، چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌ خێراییه‌كی كه‌م ڕوداوی شێلانی نه‌خوازراو ڕووبدات، ئه‌وه‌ ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی مردن نابێت به‌ دڵنیاییه‌وه‌.”

بابەتی پێشتر

ئەو (10) یاریزانەی کچان حەزدەکەن پەیوەندیی سۆزدارییان لەگەڵیاندا هەبێت

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بایرن میونشن به‌رامبه‌ر هۆفنهایم دوو خاڵی دیکه‌ی له‌ده‌ستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانا عه‌بدولكه‌ریم: ئەگەر بومه‌له‌رزه‌ تا 5 پله‌ی رێخته‌ر لە كوردستان رووبدات زیانی زۆری نابێت

دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن دەڵێت، “ئەگەر تا پێنج پله‌ی رێخته‌ر بومه‌له‌رزه‌ لە كوردستان رووبدات، زیانی زۆری…
Total
0
Share