ئەو (10) یاریزانەی کچان حەزدەکەن پەیوەندیی سۆزدارییان لەگەڵیاندا هەبێت

توێژینەوەیەک دەریخستووە، دەیڤید بێکهام سەرنجڕاکێشترین وەرزشکارە لە بواری تۆپی پێدا، ڕێژەیەکی زۆری کچان حەزدەکەن پەیوەندی سۆزدارییان لەگەڵیدا هەبێت.

بەپێی توێژینەوەیەک کە لەلایەن کۆمپانیای گرەوکردنی (Ticketgum)وە ئەنجامدراوە، لەکۆی هەزار دەنگدەر کە سەرجەمیان کچ بوون، ڕێژەی لەسەدا 21.25 سەرسامبوونی خۆیان بە بێکهام دەربڕیوە، ئامادەییشیان نیشانداوە پەیوەندیی خۆشەویستی و سۆزداری لەگەڵ پێکبهێنن، ئەگەر بێتو یاریزانەکەی پێشووی ئینگلتەرا و خاوەنی ئێستای یانەی ئینتەر مەیامی بیەوێت ئەو هەنگاوە بنێت.

لەپلەی دووەمیشدا پاولۆ گازانیگای ئەرجەنتینی و گۆڵکاری یانەی فولهام هاتووە، کە تەنها بەڕێژەی لەسەدا شەش لەدوای بێکهامەوە بووە.

ڕیزبەندییەکەش بەپێی ڕێژە و ویستی کچان، بەم جۆرە بووە:

  1. سێرجیۆ ڕامۆس (پاریس سان جێرمان) لە سەدا 3.75
  2. لیۆنێل مێسی (پاریس سان جێرمان) لە سەدا 5
  3. کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (مانچستەر یونایتد) لەسەدا 6.25
  4. جێرارد پیکێ (بەرشلۆنە) لەسەدا 7.5
  5. ئۆلیڤی جیرو (ئەی سی میلان) لەسەدا 7.5
  6. مارکۆ ئاسێنسیۆ (ڕیاڵ مەدرید) لەسەدا 8.75
  7. ئەندرێ گۆمێز (ئێڤەرتۆن) لە سەدا 11.25
  8. ڕۆبین لۆفتۆس-چیک (چێڵسی) لەسەدا 13.75
  9. پاولۆ گازانیگا (فولهام) لەسەدا 15
  10. دەیڤد بێکهام (خاوەنی ئینتەر میامی): لە سەدا 21.25
بابەتی پێشتر

سه‌در په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

بابەتی دواتر

هاتوچۆی سلێمانى له‌باره‌ى گیانله‌ده‌ستدانى خوێندكاره‌كه‌ى به‌رده‌م زانكۆی سلێمانى ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share