كەسێك لەسەر ئاگرەكەی شارباژێڕ دەستگیركرا

بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، كەسێك بە تۆمەتی كەوتنەوەی ئاگر و سووتاندنی هەزاران دۆنم لە پووش و پاوان و دارستان و باخی هاوڵاتییان لە سنووری قەزای شارباژێر دەستگیركرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە چەند رۆژی رابردوودا ئاگرێكی فراوان سنووری شارباژێڕی گرتەوە و بووە هۆی سووتانی هەزاران دۆنم لە پووش و پاوان دارستان و باخی هاوڵاتییان، بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارباژێڕ دوای ئەوەی هەموو هەوڵی خۆیان خستەكار و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی قەزای شارباژێڕ و هاوڵاتییانی سنوورەكە توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵبكەن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بە مەبەستی لێكۆڵینەوە بەدواداچوون بۆ هۆكاری ئاگرەكە و دۆزینەوەی كەسی تۆمەتبار پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان رێكخرا و دەستكرا بە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون، لە ئەنجامدا توانیان كەسێك بە تۆمەتی هۆكاری ئاگرەكە دەستگیربكەن كە لە ئێستادا بە بڕیاری دادەوەر دەستبەسەرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەربارەی هەناردەکردنەوەی نەوت کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، دەربارەی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کۆدەبێتەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی…
Total
0
Share