مامۆستایانی وانەبێژ: تائێستا شایستەکانی ساڵی ڕابردوومان پێنەدراوە

بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ بۆ خستنەڕووی داواکارییەکانیان ناڕەزایی بەرامبەر پێنەدانی شایستەکانیان گردبوونەوەیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، “سەرەڕای بەدەمەوە نەهاتنی حکومەت بۆ داواکارییەکانمان تائێستا شایستەکانی ساڵی 2021یشمان پێنەدراوە”.

مامۆستایانی وانەبێژ ئاماژە بەوەدەکەن کە لە زۆرینەی پەروەردەکانی هەرێمی کوردستان دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە بۆ خستنەڕووی داواکارییەکانیان.

داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بریتیین لە، دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بەبێ جیاوازی، پێدانی شایستەکانی مامۆستایانی وانەبێژ لەکاتی خۆیدا و لەگەڵ مامۆستایانی میلاک.

مامۆستایانی وانەبێژ ڕایانگەیاند، ئەگەر حکومەت وەڵامی داواکارییەکانیان نەداتەوە سەرجەم نوێنەرەکانیان لە پەروەردەکانی هەرێمی کوردستان ئاگاداری مامۆستایانی وانەبێژ دەکەنەوە بۆ دەستکردن بە بایکۆت و خۆپیشاندان.

بابەتی پێشتر

دوو كەس بەتۆمەتی دزیكردن دەستگیركران

بابەتی دواتر

كاركردن لە پرۆژەی ئۆتۆبانی بابان ڕاگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە. کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە…
Total
0
Share