دوو كەس بەتۆمەتی دزیكردن دەستگیركران

تۆمەتبارەكان

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك، دوو كەس بەتۆمەتی دزیكردن لەلایەن پۆلیسی سەیدسادقەوە دەستگیركراون.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان لە بەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆماركرد كە لە دوكانەكانیان دزییان لێكراوە، لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكرد و سەرەنجام توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق دەستگیربكرێن كە لە قەزای پێجوێن-یش تاوانی دزیكردنیان ئەنجامداوە.

“لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباراندا دەستگیراوە بەسەر چەند پارچە شتومەكێكی دزراودا لەگەڵ ئۆتۆمبێلێك كە بە تۆمەتباران بووە”، وەك ئەوەی پۆلیس دەیڵێت.

ڕوونیشیكردەوە، هەریەك لە تۆمەتباران (أ.ع.م. لەدایكبووی 1984 – ز.ر.ج. لەدایكبووی 1997) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوان و دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا.

بابەتی پێشتر

سیرۆم هۆکارێکی سەرەکی بۆ درەوشانەوەی پێست

بابەتی دواتر

مامۆستایانی وانەبێژ: تائێستا شایستەکانی ساڵی ڕابردوومان پێنەدراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share