ڕوسیا هۆشداریدەدات لە کەوتنی وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان بەهۆی سزاکانەوە

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ڕوسیا “ڕوسکوزمۆس” هۆشداریدەدات لەوەی سزا سەپێنراوەکانی سەر ڕوسیا کاریگەریی نەرێنییان دەبێت لەسە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان، داوادەکات سزاکان هەڵبگیرێن.

دیمیتری ڕۆگۆزین سەرۆکی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ڕوسی ڕایگەیاند، سزاکان دەبنەهۆی دروستبوونی کێشە و گرفت لەکارکردنی کەشتییە ئاسمانییەکانی ڕوسیا لە بۆشایی ئاسمان، ئەمەش کاریگەری دەکاتە سەر بەشی ڕوسیا لە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان.

سەرۆکی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ڕوسیا هۆشداریی داوە لەوەی، “ئەوەش دەبێتەهۆی دابەزینی وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان، لە وشکانی یان دەریادا، کە کێشەکەی 500 تۆنە”.

بەرلە دوو هەفتەش بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی Roscosmosی بۆشایی ئاسمانی ڕوسی هۆشداریدا لە دەرچوونی وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی لە خولگەکەی و لەدەستدانی کۆنترۆڵی وێستگەکە، ئەگەر سزا نوێیەکان کاریگەریی بکاتەسەر هاوکارییەکانی ڕوسیا لەو بوارەدا.

دیمیتری ڕۆگۆزین دەڵێت، هاوکارییەکان پێویستییەکی گرنگن بۆ پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی وێستگە نێودەوڵەتییەکە، “ئەگەر ئەمریکا هاوکاریی زیاتر ڕەتبکاتەوە، ئەوکاتە کێ وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی ڕزگاردەکات لە دەرچوونی لە خولگەکەی و کەوتنەخوارەوەی لەخاکی ئەمریکا یان ئەوروپا؟”.

لەوبارەیەوە گارێت رایسمان کەشتیوانی ئاسمانی لە ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا بە تۆڕی CNNی ڕاگەیاندووە، “ناسا بەردەوامە لە هاوکارییەکان لەگەڵ ڕوسیا لەڕووی هەر کارێکی وێستگەکەوە، بۆیە پێموانییە سزا نوێیەکان کاریگەریی بکاتەسەر ئەو هاوبەشییە، ئێمە کار لەگەڵ سەرجەم هاوبەشەکانمان دەکەین لەناویشیاندا ڕوسکۆزمۆس بۆ سەلامەتی و پاراستنی وێستگەکە”.

بابەتی پێشتر

پوتین ڕەزامەندیدا "خۆبەخشان"ی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شەڕی دژ بە ئۆكرانیا بەشداریبكەن

بابەتی دواتر

ماڵئاوایی لە هەڵوەرینی قژ بكە.. ڤیتامینێكی ناسراو ڕۆڵێكی گرنگی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share