باشترین رێگەکان بۆ رێکخستنی کات لە مانگی رەمەزاندا بزانە

لەگەڵ دەستپێکی مانگی رەمەزان، زۆربەی خەڵک دەست دەکەن بە دانانی پلانی رۆژانە بۆ رێکخستنی چالاکییەکانیان بۆ ئەوەی هیچ لایەنێکی ژیانیان فەرامۆش نەکەن، بەڵام بابەتەکە ئاسان نییە، بەهۆی ئەوەی ئەرکی ماڵەوە زۆر دەبێت، لەماوەی ئەو مانگەدا.

لانا قائاتی راهێنەری توانا مرۆییەکان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پێگەی سکای نیوزی عەرەبی رایگەیاندووە، رێکخستنی کاتەکانی خەوتن لە مانگی رەمەزاندا زۆر گرنگە، کاتێکیش تێکدەچێت کاریگەری لەسەر هەموو ئەرکەکانی رۆژانەمان دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەتوانرێت خەوتن بەسەر دووبەشدا دابەشبکرێت، بۆ بەر لە پارشێو و دوای پارشێو و جەختیشیکردووەتەوە، نابێت مرۆڤ لە ژەمی ئێوارەوە تاوەکو ژەمی پارشێو بەخەبەر بێت.

لانا قائاتی باسی لە تاقیکردنەوەیەک کردووە کە لە رێگەیەوە دەتوانیت توانای بەڕێوەبردنی کاتت بپێویت و ئەوەش لەم پرسیارانە دایە:

ئایا ئەو دەستەواژەیە دووبارە دەکەیتەوە کە کاتم نییە؟

ئایا دواکەوتوویت لەو شتانەی دەبووایە ئەنجامیان بدەیت؟

ئایا ئەرکەکانت لە کاتی خۆیدا تەواو دەکەیت؟

کاتێک دەست دەکەیت بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانت، سەرەتا بەو ئەرکانە دەستپێدەکەیت کە حەزت لێیە؟

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە یارمەتیدەرە بۆ دیاریکردنی ئەو هەڵەیەی کە ئەنجامی دەدەیت و دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی کات و بێتوانایی لە بەرهەمی رۆژ.

بابەتی پێشتر

ئیتاڵیا بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ سزای بەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆکدا سەپاند

بابەتی دواتر

لەکەرکوک دەستبەسەر 12 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share