پۆمپیۆ لە فەڕەنساوە بە سەردانێك گەیشتە توركیا

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە گەشتێكیدا لە فەڕەنساوە گەیشتە فڕۆكەخانەی ئەستەنبوڵ، ئەوەش لە درێژەی گەڕانێكیدا دێت بە ناوچەكەدا.

ئاژانسی ئانادۆڵوی توركی ئاشكرایكردووە، ئەمشەو دووشەممە 16ی تشرینی دووەم، فڕۆكەكەی پۆمپیۆ لە دەرگای بەشی ڤی ئای پی “كەسانی گرنگ”ی نێو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ئەستەنبوڵ نیشتووەتەوە و دابەزیووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، كاروانێكی هێزی ئەمنی بۆ پارێزگاریكردن لێی لەگەڵ دەرچوونی لە فڕۆكەخانە هاوشانی ئۆتۆمبێلەكەی پۆمپیۆ ڕۆشتوون.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاویكردوونەتەوە، بڕیارە پۆمپیۆ لە توركیا لەگەڵ پاتریارکی ڕۆمی فەنەر، بارسۆلۆمیۆس كۆببێتەوە و تاووتوێی پرسە ئاینییەكان بكەن، ئەوەش لەچوارچێوەی ئەو گەڕانەیدا دێت كە بە ناوچەكەدا دەستی پێكردووە.

بابەتی پێشتر

قاسم شەشۆ دەستی لە پارتی كێشایەوە

بابەتی دواتر

ئەردۆغان بۆ ناردنی هێز بۆ ئازەربایجان داوای ڕەزامەندیی پەرلەمان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share