ئەمریكا.. بە دەستڕێژی گولە شەش كەس كوژران و دوو كەس برینداربوون

لە زنجیرەیەك ڕوودای تەقەکردندا لە ئیلینۆس-ی ئەمریكا، شەش كەس كوژران و دوو كەس برینداربوون.

بە گوێرەی زانیارییەكان، ئەمڕۆ یەكشەممە 10ی كانونی دووەم، پیاوێكی تەمەن 32 ساڵ بە ناوی “جەیسن نایتنگڵ” لە شاری شیکاگۆ-ی سەر بە ویلایەتی ئیلینۆس لە ئەمریكا، تەقەی لە خەڵك كردووە و قوربانی لێكەوتووەتەوە.

سەرچاوەكانی هەواڵ لە ئەمریكا ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە تەقەكەرەكە دوای هێرشكردنە سەر چەند كەسێك لە شیكاگۆ، چووەتە شاری ئیڤانستن لە هەمان ویلایەت و لە چەند ناوچەیەكی ئەو شارەش دەستڕێژی گولەی لە خەڵك كردووە، لە هەردوو شارەكە پێنج كەسی كوشتووە و دوو كەسی برینداركردووە. یەكێك لە قوربانییەكان، ژنێك بووە كە تەقەكەرەكە بە بارمتە گرتوویەتی و لەكاتی نزیكبوونەوەی پۆلیس لێی، تەقەی لە سەری ژنەكە كردووە و كوشتوویەتی.

دوای ئەو زنجیرە ڕوداوە، هێزەكانی پۆلیسی شیكاگۆ و ئیڤانستن تەقەکەرەکەیان ڕاوناوە و هەوڵی دەستگیركردنیان داوە، بەڵام روبەڕوبوونەوە لەنێوانیاندا ڕویداوە و تەقەكەرەكە كوژراوە.

بابەتی پێشتر

پۆمپەیۆ: چاوپۆشی لە پیتاندنی یۆرانیۆم ناکەین لەلایەن ئێران-ەوە بە هەر ڕێژەیەک بێت

بابەتی دواتر

یەدەگی زێڕی بانکی نێودەوڵەتی بەرزبووەتەوە و عێراق پارێزگاری لە ڕیزبەندییەکەی کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share