یەکێتیی ئەوروپا سزای بەسەر چەند کەسایەتییەکی ڕوسیدا سەپاند

یەکێتیی ئەوروپا سزای سەپاند بەسەر ژمارەیەک کەسایەتیی ڕوسیدا سەپاند بەهۆی کێشەکانی پشت دۆسیەکەی ئۆپۆزسیۆنی ڕوسی ئەلێکسی ناڤالنی.

بەپێی تەلەفزیۆنی ئێن 24ی ئەڵمانی، “یەکێتیی ئەوروپا ئەو سزایانەی بەسەر بەرپرسە باڵاکانی ڕوسیادا سەپاندووە بەهۆی زیندانیکردنی ناڤالنییەوە” بەبێئەوەی ناوی ئەو بەرپرسانە ئاشکرا بکات کە سزاکانیان بەسەردا سەپێنراوە.

لە کۆبوونەوەیەکدا لە بەرواری 22ی شوبات بڕیاریاندا بە فراوانکردنی سزاکانیان بۆسەر کەسایەتییەکانی ڕوسیا کە تێوەگلاون لە دۆسیەکەی ناڤالنیدا.

لەلایەکی دیکەوە ئەلیکساندەر گرۆشکۆ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند وڵاتەکەی سزاکانی یەکێتیی ئەوروپا ڕەتدەکاتەوە کە بەسەر هەر هاوڵاتییەکی وڵاتەکەیدا دەیسەپێنێت بەهۆی دۆسیەی ئۆپۆزسیۆنی ڕوسی ئەلیکسی ناڤالنی.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. هێزەکانی ئاسایش داعشێکیان دەستگیرکرد

بابەتی دواتر

ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share