ڕووداوی تەقەكردن لە ئەمریكا 15 قوربانیی لێكەوتەوە

ڕووداوێكی تەقەكردن لە شاری ساكرامێنتۆی ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا، 15 قوربانیی لەنێوان كوژرا و برینداردا لێكەوتەوە.

ڕووداوەكە بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە (ئێوارە بە كاتی كوردستان) ڕوویداوە و پۆلیسی ساكرامێنتۆ دەڵێت، “پۆلیس بە لایەنی كەمەوە 15 قوربانیی دەستنیشانكردووە كە لە ڕووداوی تەقەكردنەكەدا پێكراون و شەشیان مردوون”.

پۆلیس ڕاگەیەندراوێكی لە تویتەر بڵاوكردووەتەوە و زانیاریی زیاتری لەبارەی ڕووداوەكە و هۆكارەكەی و ئەنجامدەری ئاشكرانەكردووە، تەنها نووسیویەتی، “بەردەوامدەبین لە بڵاوبوونەوەی چڕ لە شوێنی ڕووداوەكەدا، ڕووداوەكەش هێشتا بەردەوامە”.

كۆتایی مانگی ڕابردوو، بەهۆی تەقەكردنەوە لە پێشانگایەكی ئۆتۆمبێل لە شاری دوماس-ی ویلایەتی ئەركانزاس لە ئەمریكا، كەسێك كوژرا و 10 كەسی دیكە برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەریتانیا سەربازێكی بە پلاندانان بۆ كاری تیرۆرستی تۆمەتباردەكات

پۆلیسی بەریتانیا رایدەگەیەنێت، تۆمەتی پلاندانان بۆ كاری تیرۆرستی رووبەڕووی سەربازێكی بەریتانی كردووەتەوە. پۆلیسی بەریتانیا لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، تۆمەتبار…
Total
0
Share