ئەوەی پێویستە لەبارەی چارەسەری قژ بە بۆتۆکس بیزانیت

ئەگەر بۆ قژێکی نەرم و درەوشاوە دەگەڕێیت و نازانیت بە چ ڕێگایەک پێیبگەیت، بەبێ ماندووبوون چارەسەرکردن بە بۆتۆکس دەتوانێت ئەو قژە نمونەییەت پێببەخشێت، کە یەکێکە لە ڕێگاکان بۆ قژێکی نەرم و ڕەونەقدار.

چارەسەری قژ بە بۆتۆکس چیە؟

چارەسەر بە بۆتۆکس پێکهاتەکانی ڤیتامین B5 و Hی تێدایە، هەروەها کۆلاجین و کاڤیار لەخۆدەگرێت، بەمەش بەهێزی و کەمکردنەوەی هەڵوەرین دەبەخشێتە قژەکەت، کۆلاجینیش دەتوانێت تاڵە شکاوەکانی قژ ڕێکبخاتەوە هەروەها زەیتە پێویستەکان دەدات بە قژ.

ئەو جۆرانەی قژ کامانەن کە بۆتۆکس بەشێوەیەکی باشتر کاریگەریی لەسەریان دەبێت؟

لەگەڵ ئەوەی چارەسەر بە بۆتۆکس سەلامەتە بۆ سەرجەم جۆرەکانی قژ، لەبەرئەوەی هیچ جۆرە ماددەیەکی کیمیایی زیانبەخشی تێدانییە، بەڵام زیاتر کاریگەرییەکەی لەسەر ئەو قژانە دەردەکەوێت کە ماندوون و تاڵەکانی بێهێزبوون هەروەها هەڵوەرینیان زۆرە.

جیاوازی چییە لەنێوان چارەسەری قژ بە بۆتۆکس و کیراتین؟

بەشێکی زۆر لە خانمان چارەسەری قژ بە بۆتۆکس و کیراتین تێکەڵ دەکەن بەهۆی نزیکیی ئەنجامەکانیان لەیەکەوە، بەڵام کیراتین ماددەی کیمیایی تێدا بەکاردەهێنرێت و لولی قژ کەمدەکاتەوە یان نایهێڵێت، بەڵام بۆتۆکس قژێکی سروشتی دەدات بە کەسەکە لەگەڵ کاریگەریی ورد لەسەر پێکهاتەی تاڵەکان.

لەگەڵ ئەوەشدا ئامۆژگارییە تەندروستییەکان هەمیشە داوادەکەن هەرگیز خانمان چارەسەر بە بۆتۆکس و کیراتین لەهەمان کاتدا بۆ قژیان بەکارنەهێنن.

بابەتی پێشتر

مەترسیی دزەکردنی هەیە <br> تەندروستیی جیهانی داوا لە ئۆکرانیا دەکات میکرۆبە مەترسیدارەکان لە تاقیگەکاندا ‏لەناوببات

بابەتی دواتر

خەلیفەی نوێی داعش دیاریکرا.. برای بەغدادییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنەمای (5-30).. رێگایەكی ئاسان و سوودبەخش بۆ ئەوانەی ماوەیەكی درێژ دادەنیشن

شێوازی ئێستای ژیان زۆرینەمان ناچاردەكات ماوەیەكی درێژ بە دانیشتنەوە بەسەرببەین، بەتایبەت ئەوانەی كارەكانیان لە نوسینگەكاندا بەسەردەبەن. توێژینەوەیەكی ئەمریكی…
Total
0
Share