كەنەدا ئەو كەسانە سزادەدات كە لەسەر مانگ یان لە بۆشایی ئاسماندا تاواندەكەن

لە كەنەدا یاسایەك پەسەندكرا بۆ دادگاییكردنی هەر كەسێك كە لەسەر مانگ یان لە بۆشایی ئاسماندا تاوانبكات، یاخود ئەركی خۆی ڕانەپەڕێنێت.

ئەو یاسایەی لەلایەن پەرلەمانتارانی كەنەداوە پەسەندكراوە، پڕۆژەیاسایەك بوو بۆ هەمواركردنی یاسای سزادان، بەپێی هەموارە نوێیەكە، هەر ئەندامێكی تیمی گەردوونگەڕانی كەنەدا لە گەشتی ئاسمانیدا تاوانێك بكات، یاخود ئەركێك ڕانەپەڕێنێت، هاوشێوەی ئەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت كە لەناوخۆی وڵاتەكەدا تاوانی كردبێت و بەوەش سزادەدرێت.

لە یاساكەدا هاتووە، جگە لە هاوڵاتییانی كەنەدی، دەسەڵاتدارانی كەنەدا بەدوای هەر كەسێكی بیانیدا دەڕۆن كە ئەندامی تیمی گەردوونگەڕانی كەنەدا بێت و ڕووبەڕووی دادگای دەكەنەوە، ئەگەر ژیانی خۆی یان هاوكارێكی بخاتە مەترسییەوە، یاخود تاوانێك لەناو ئاسمانگەڕێكی كەنەدیدا بكات.

بابەتی پێشتر

ڕووداوێكی هاتوچۆ لەنێوان دەربەندیخان و كەلاردا ڕوویدا و دوو كەس گیانیانلەدەستدا

بابەتی دواتر

لە کێبڕکێی ئایفۆندا.. گووگڵ چەند تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ ئاندرۆید زیاددەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share