مەترسیی دزەکردنی هەیە
تەندروستیی جیهانی داوا لە ئۆکرانیا دەکات میکرۆبە مەترسیدارەکان لە تاقیگەکاندا ‏لەناوببات

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئامۆژگاریی زۆر بەهێزی ئۆکرانیا دەکات بە لەناوبردنی ئەو میکرۆبانەی زۆر مەترسیدارن و هۆکاری نەخۆشین لە تاقیگەکانیدا، بۆئەوەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە پارێزراوبن لە هەر مەترسییەکی پیسبوون شەڕ لەو وڵاتەدا.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی بە توندی ئامۆژگاریی وەزارەتی تەندروستیی ئۆکرانیا و ئاژانسە بەرپرسەکانی دیکە دەکات بۆ لەناوبردنی ئەو میکرۆبە مەترسیدارانەی تاقیگەکاندان بۆ ڕێگریکردن لە مەترسیی بڵاوبوونەوە.

وتەبێژی ڕێکخراوەکە تارق جەسارفیچ لەمیانی کۆنگرەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ ڕایگەیاند، جەختی لە ئامۆژگارییەکانی ڕێکخراوەکە کردەوە لەپێناو سەلامەتیی تاقیگەکان و بوونی لیستێک بۆ هەڵسەنگاندن و دیاریکردنی مەترسییەکان.

ئاژانسی فرانس پرێس لەزاری وتەبێژەکەی تەندروستیی جیهانییەوە ڕایگەیاند، پێویستە تاقیگەکان خۆیان هەمیشە چاودێریی توندی ئەو مەترسییانە بکەن، گرەنتیی بوونی هۆکار و ئامرازەکانی لەناوبردنی ئەو میکرۆبانە بکەن کە ئەگەری مەترسی و دزەکردنیان هەیە لەپێناو تەندروستیی گشتیی.

ڕێکخراوەکە هیچ لیستێکی لەبارەی ڕیزبەندیی تاقیگەکانی ئۆکرانیا نەخستەڕوو، هەروەها ئاستی مەترسی و ئەو نەخۆشییانەی دەکرێت لێیانەوە مەترسی دروستبکەن ڕووننەکردەوە.

هەروەها وتبێژی تەندروستیی جیهانی ئامادەنەبوو ئەو تاقیگانە دیاریبکات کە مایەی مەترسیین، ئەوەشی ڕووننەکردەوە کە ئامۆژگارییەکان پەیوەستن بەو ناوچانەی ڕوسیا کۆنترۆڵی کردوون یان ئەو شوێنانەی هێشتا شەڕیان تێدایە.

بابەتی پێشتر

بایدن سزاکانی بۆسەر ڕوسیا زیاترکرد

بابەتی دواتر

ئەوەی پێویستە لەبارەی چارەسەری قژ بە بۆتۆکس بیزانیت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: كۆرۆنا گۆڕاوە هیندییەكە خێرا بڵاودەبێتەوە و بەرگەی ڤاكسینەكان دەگرێت

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، جۆرە گۆڕاوە هیندییەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، یەكێكە لە هۆكارەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بەشێوەیەكی خێرا لە هیندستان،…
Total
0
Share