كەشناسی: بەفر و بارانبارین بەردەوامدەبن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، بارانبارین بەردەوامدەبێت و لە لوتكەی چیاكان بەفردەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینی كەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، “ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین بەردەوامدەبێت، بەفر لە لوتكەی چیاكانی هەردوو پارێزگای دهۆك و هەولێر دەبارێت، لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكان ڕێژەی بارانبارینەكە زیاتردەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، بۆ سبەینێ ئاسمان لە هەندێك ناوچە نیمچەهەور دەبێت و لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستاندا.

بابەتی پێشتر

دوای تەلەفۆنەكەی سەدر لایەنەكانی تری شیعە كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجامدەدەن

بابەتی دواتر

ڕوسیا دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ هەشت وڵات ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share