ئەم خانمە بووەتە هاوژینی سێیەمی حەلبووسی؟

لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانەوە، دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە، كە محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ‏ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ جاری سێهەم هاوسەرگیریی كردووە، لەگەڵ خانمە پزیشكێك و ئۆتۆمبێلێكی جی كڵاسیشی وەكو دیاریی بۆ كڕیوە، بەڵام ئەو خانمەی كە دەوترێت بووە بە هاوسەری سێیەمی ئەوە ڕەتدەكاتەوە. ‏

“حەنین كوبەیسی”كە یەكێكە لە ‏بەناوبانگترین پزیشكەكانی جوانكاری لە بەغداد، لە نووسینێكدا وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی داوەتەوە كە باس لە هاوسەرگیریكردنی دەكەن لەگەڵ سەرۆك گەنجەكەی ئەنجومەنی نوێنەران و دەڵێت،” نەهاوسەرگیرییم كردووە و نە بەنیازم هاوسەرگیریی بكەم”.

جەختیشی كردووەتەوە ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبەر هۆکارێکی مەترسیدار.. مێرسیدس ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکانی جیهان دەکشێنێتەوە

دەستەی گواستنەوە و گەیاندن لە ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، کۆمپانیای “مێرسیدس-بێنز” نزیکەی یەک ملیۆن ئۆتۆمبێل لە بازاڕە جیاجیاکانی جیهاندا دەکشێنێتەوە،…
Total
0
Share