ئەمریكا 14 ملیار دۆلار دەدات بە ئۆكرانیا بۆ دابینكردنی چەك

كۆنگرێسی ئەمریكا بڕیاریدا لە بودجەی حكومەتی فیدراڵیدا، بە بڕی 14 ملیار دۆلار هاوكاریی ئۆكرانیا بكات.

هاوكارییەكە بۆ دابینكردنی چەك و كەرەستەی سەربازییە بۆ هێزەكانی ئۆكرانیا، بڕیارەكە لەلایەن ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكاوە بە زۆرینەی دەنگ پەسەندكراوە.

پڕۆژەیاسای بودجەی حكومەتی فیدراڵیی ئەمریكا لە كۆنگرێسەوە دەنێردرێت بۆ جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا و پەسەندیدەكات و دواتر ڕاستەوخۆ دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

دوای پەرەسەندنی جەنگی ئۆكرانیا و چڕبوونەوەی هێرشەكانی سوپای ڕوسیا بۆسەر ئەو وڵاتە، ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا چەند جارێك داوای لە ئەمریكا و ئەوروپا كردووە چەكی پێبدەن.

بابەتی پێشتر

وەزیری پێشمەرگە و وەزیری بەرگریی عێراق لە سلێمانی كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

نرخی نەوت زیاتر دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share