وتەبێژی كۆشكی سپی: چەكی بایۆلۆجی و كیمیایی لە ئۆكرانیا بەكارنەهێنراون

وتەبێژی كۆشكی سپی ڕایگەیاند، تائێستا چەكی بایۆلۆجی و كیمیایی لە ئۆكرانیا بەكارنەهێنراون. دەشڵێت، ئەمریكا هەرگیز نەوت لە ڤەنزوێلا ناكڕێت.

جین ساكی، وتەبێژی كۆشكی سپیی ئەمریكا ڕایگەیاند، ڕوسیا ئەزموونی لە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی و بایۆلۆجیدا هەیە كە ئۆكرانیاش تۆمەتباردەكرێت بە بەكارهێنانی چەكی بایۆلۆجی، بەڵام تائێستا بەرنامەی چەكی بایۆلۆجی نییە و چەكی لەو جۆرە بەكارنەهێنراون.

ساكی باسی لەوە كرد، “ئەمریكا هیچ بەرنامەیەكی نییە نەوت لە ڤەنزوێلاوە هاوردەبكات و پێشنیازی لەو شێوەیە نەكراوە”.

وتەبێژی كۆشكی سپی ئاماژەی بەوە كرد، “جۆ بایدن ستایشی هەوڵەكانی توركیای كردووە بۆ دەستپێكردنی دانوستاندن لەنێوان ڕوسیا و ئۆكرانیادا”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزیرانی دەرەوەی توركیا، ڕوسیا و ئۆكرانیا لە ئەنتاڵیای توركیا كۆبوونەوە و جەنگی ڕوسیا و ئۆكرانیایان تاوتوێكرد.

بابەتی پێشتر

سبەی شەو بەفر لە چەند ناوچەیەكی هەرێم دەبارێت

بابەتی دواتر

سەدر پەیوەندی بە بارزانی و حەلبووسی و مالكی و خەنجەرەوە كرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە مامەڵە ئاسیاییەکاندا بەرزبووەوە، ئەوەش لەژێر کاریگەریی ئەو پێشبینییانەی کە باس لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان دەکەن…
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

جارێکی دیکە لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە، هەر بەرمیلێک 20 سەنت لە بەهاکەی چووە سەرەوە. ئەمڕۆ…
Total
0
Share