سەدر پەیوەندی بە بارزانی و حەلبووسی و مالكی و خەنجەرەوە كرد

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، ئەمڕۆ پێنجشەممە پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ مەسعود بارزانی و محەمەد حەلبووسی و نوری مالكی و خەمیس خەنجەردا ئەنجامداوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەكەی، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ هەریەك لە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانیی “سیادە”دا كردووە.

ڕاگەیەندراوەكە دەڵێت، ناوەڕۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكانی سەدر و ئەو كەسایەتییانە، تاوتوێكردنی “دۆزە گرنگەكانی پەیوەست بە دۆخی ئێستای عێراقەوە بووە”، بەبێ ئەوەی وردەكاریی زیاتر ئاشكرابكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوایین زانیاری لەبارەی هاوتاكردنی مووچەی هەرێم لەگەڵ بەغداد بڵاوكرایەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیران نووسراوێكی ئاراستەی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغداد كردووە داوای بۆچوونی نوێنەرایەتییەكەی…
Total
0
Share