ڤلادیمێر پوتین:  ئەمریكا دووچاری هەڵاوسانی ئابوریی گەورە دەبێت

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕوسیا

كۆبوونەوەی حكومەتی ڕوسیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەماڕۆ ئابورییەكان دەستیپێكرد، سەرۆكی ڕوسیا دەڵێت، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و غاز لە بازاڕەكانی جیهاندا بەهۆی سیاسەتی دەوڵەتانی خۆرئاواوەیە.

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی حكومەتی ڕوسیا دەستیپێكرد. ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا لە كۆبوونەوەكەدا ڕایگەیاند، “بە هەموو شێوەیەك پشتیوانیی بەرهەمی ناوخۆیی دەكەین، هەموو ڕێوشوێنێك بۆ بەرەنگاربوونەوەی سزا ئابورییەكان دەگرینەبەر”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و غاز لە بازاڕەكانی جیهاندا پەیوەندی بە ڕوسیاوە نییە، بەڵكو پەیوەندی بەو سیاسەتانەوە هەیە كە وڵاتانی خۆرئاوا پەیڕەویاندەكەن و ئێستا جەنگێگی ئابورییان دژی ڕوسیا بەرپاكردووە”.

سەرۆكی ڕوسیا وتیشی، “ئەمریكا دووچاری هەڵاوسانی ئابوریی گەورە دەبێت، بەرپرسانی ئەو وڵاتە لەگەڵ هاوڵاتییانی خۆیاندا ڕاستگۆنین”.

بابەتی پێشتر

بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار 40 كەس خۆیان كاندیدكردووە

بابەتی دواتر

بە ڤیدیۆ.. شەقامی شانزەلیزێی پاریس پڕبوو لە مەڕ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share