بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار 40 كەس خۆیان كاندیدكردووە

سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایدەكات، 40 كەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندیدكردووە. دەشڵێت، هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار پێویستی بە دەنگی 220 پەرلەمانتار لە كۆی 329 پەرلەمانتارەكە هەیە.

هەفتەی ڕابردوو بۆ سێیەم جار دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە كرایەوە، دوای ئەوەی دادگای فیدراڵی بڕیاریدا كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن لە دەسەڵاتی پەرلەمانتاراندایە نەك دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكرد، 40 كەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندیدكردووە.

ڕاشیگەیاند، “وردبینی لە ناوی كاندیدەكان دەكرێت و ناوەكانیان ڕادەگەیەنرێت، دواتر ڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دیاریدەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مانگی 9 دەدرێت

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ دەدرێت. بەپێی زانیارییەکانی…
Total
0
Share