بە ڤیدیۆ.. شەقامی شانزەلیزێی پاریس پڕبوو لە مەڕ

بەبۆنەی كردنەوەی پێشانگەی نێودەوڵەتیی کشتوکاڵەوە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، ڕانەمەڕێک کە لە 2022 سەرمەڕ پێکهاتبوو، بە شەقامی شانزەلیزێی ئەو شارەدا تێپەری.

10 ڕۆژ لەمەوبەر، پێشانگەی نێودەوڵەتیی بازرگانی و کشتوکاڵی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا دەستیپێکرد، کە جوتیار و خاوەنانی ئاژەڵ لە سەرجەم ناوچەکانی جیهانەوە کۆدەکاتەوە.

لەم بۆنەیەدا، 50 هونەرمەند لە ناوچەی بێرنەوە ڕانەمەڕێکی گەورەیان ئاراستەکرد، لە کاروانێکدا کە درێژییەکەی دەگەیشتە یەک کیلۆمەتر و مانگا و گوێدرێژیشیان خستەپاڵیان، هاوکاتیش جەماوەر و ئامادەبووان سەمای نەتەوەییان ئەنجام دا. هەموو ئەمەش بە ئامادەیی ئان هیدالگۆ پارێزگاری پاریس و جان کاستی، سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا بەڕێوەچوو.

ئەمە یەکەمین جارە کە ڕووداوێکی وا لە شانزەلیزێ ڕووبدات و جاک بیدۆنتای ڕێکخەری “Béarn transhumance” ڕایگەیاند، نمایشەکە گرنگبوو “بۆ تیشکخستنەسەر ناوچەی بێرن کە تایبەتە بە ئێمە و شوناسمانە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. گریانی منداڵێکی رۆژئاوای کوردستان لە برسێتی و سەرمادا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەهەژێنێت

“برسیمانە مامە.. برسیمانە و سەرماشمانە.. هەموو رۆژێک بەمشێوەیە دەخەوین لەورۆژەوەی باوکمان کۆچی دواییکردووە بەمجۆرەین”، ئەمانە قسەی کچێنی سوریین…
Total
0
Share