تەندروستیی جیهانی: كۆرۆنا دوورە لە كۆتاییەكەی و لە گەشەكردندایە

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا دوورە لە كۆتاییەكەی، هۆشداریش لە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسەكە دەدات.

تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پەتای كۆڤید-19 دوورە لە كۆتاییەكەی، لە هیچ شوێنێكدا كۆتایی نایەت ئەگەر لە سەرتاسەری جیهاندا كۆتایی نەیەت.

وتیشی، “ڤایرۆسەكە تائێستا لە گەشەكردندایە” ئاماژەی بەوەشكرد تائێستا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە شەش ملیۆن كەس لە جیهاندا.

ئەمەش لەكاتێكدایە تائێستا ڕێكخراوەكە 446.5 ملیۆن تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركردووە لەوەتەی دەركەوتنیەوە لە شاری ووهان-ی چین لە كۆتاییەكانی ساڵی 2019.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی نرخی خۆراك و ڕێكخستنەوەی ڕسوماتەوە بڕیاریدا

بابەتی دواتر

پۆلیسی هەولێر ڕوونكردنەوە لەسەر دەستگیركردنی "بكوژی" ماریا دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share