ئەمریکا.. ڕێگە بە بەکارهێنانی پشکنینی کۆرۆنا لە ماڵەوە دەدرێت

لە ئەمریکا ڕێگە بە بەکارهێنانی پشکنینێکی کۆرۆنا دەدرێت کە لە ماڵەوە بەکاردەهێندرێت و لە ماوەی 30 خولەکدا ئەنجامەکە پیشان دەدات.

لەسەرەتادا بەشێوەیەکی سنووردار ڕێگە بە بەکارهێنانی پشکنینەکە دەدرێت و بە ڕەچەتە بە خەڵک دەدرێت.

بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکە، کەمێک لە شلەی ناو لووتی کەسەکە وەردەگیردرێت و دەخرێتە ناو ئامێرەکەوە و دوای 30 خولەک ئەنجامی پشکنینەکە لەسەر ئامێرەکە دەردەکەوێت.

پێشتر پشکنینەکان لەلایەن کارمەندانی تەندروستییەوە و لە تاقیگەکاندا ئەنجام دەدران، بەڵام لەئێستادا دەکرێت ئەو کەسانەی گومان دەکەن تووشی ڤایرۆسەکە بووبێتن، خۆیان لە ماڵەوە پشکنین بۆ خۆیان ئەنجام بدەن و بەخێرایی ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی خۆیان و دەوروبەریان بگرنەبەر.

تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە، بەگوێرەی پێگەی “worldometers” كە تاكە سەرچاوەی فەرمیی ئامارەكانی كۆرۆنایە لە جیهاندا، ئەمریكا ڕیزبەندی یەكەمی گرتووە لە ڕێژەی توشبوون و مردن بە كۆرۆنا كە كۆی گشتیی توشبووانی ئەو وڵاتە 11 ملیۆن و 697 هەزار و 469 كەسن، كۆی گشتیی ئەو كەسانەشی بە هەمان هۆكار مردوون لە ئەمریكا 254 هەزار و 291 كەسن.

بەگوێرەی هەمان پێگە، تا ئێستا 56 ملیۆن و 12 هەزار و 18 كەس لە جیهاندا تووشی كۆرۆنا بوون، هەروەها یەك ملیۆن و 345 هەزار و 32 توشبووی كۆرۆنا لە جیهاندا مردوون و 39 ملیۆن و 25 هەزار و 13 توشبووش چاكبوونەتەوە.

 

بابەتی پێشتر

بەشیر حەداد داوای ڕەوانەكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە كازمی دەكات

بابەتی دواتر

بەوێنە.. داخستنی گۆشتفرۆشێك لە سلێمانی "چەوریی خراپبووی فرۆشتووە"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share