پسپۆڕانی تەندروستی لەبارەی سوودەکانی ترشیاتەوە چی دەڵێن؟

لە راپۆرتێکی گۆڤاری تایمی ئەمریکیدا هاتووە، پسپۆڕانی تەندروستی پێشنیازی خواردنی ترشیات دەکەن بۆ خواردنەکان، روونیشیدەکاتەوە کە دوو جۆر هەیە و تەندروستەکەیان ئاشکرادەکات.

راپۆرتەکە ئاماژە بەوەدەکات، زۆربەی بەرهەمەکانی ناو فرۆشگاکان ترشیاتی خێران، ترشیاری خێرا بەواتای ئەوەی پێکهاتەکانی ناویان بۆ ماوەی چەند رۆژێک زیاتر ناخرێنە ناو سرکە و هەندێک لەوانە لە رێگەی گەرمکردنەوە رەنگ وەردەگرن، ئەوەش وادەکات زیاتر لە رەفەکاندا بمێننەوە بە نوێیی.

لەبارەی جۆرەکەی دیکەوە دەڵێت، ئەو جۆرەیان زۆر تەندروستترە و دەبێت بۆ سفرە و خوانی رۆژانە زیاد بکرێت، ئەو جۆرەیە کە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لەناو سرکەدا دادەنرێت و بەکتریا سوودبەخشەکان لەسەری بەرهەمدێن و شەکر دەگۆڕن بۆ ترشی لاکتیک.

ئەم پرۆسەیە تامێکی نوێ بە ترشیاتەکان دەبەخشێت لە هەمان کاتدا بەکتریاکانی تر دەکوژێت کە دەتوانن تامی ترشیاتەکە تێکبدەن یان زیان بە جەستەی مرۆڤ بگەیەنن، شارەزایان پێیان وایە ئەو بەکتریا سوودبەخشانەی ماونەتەوە کاریگەرییان لەسەر ریخۆڵەکانە بە شێوەیەک کە تەندروستی باشتر دەکات.

راپۆرتەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، سوودەکانی ترشیات لە ریشاڵ و ڤیتامین و کانزا و ماددە کیمیاییەکانی دیکەوە سەرچاوە دەگرن کە لە کاتی پرۆسەی دانانی لەناو سرکە، چالاک دەبن.

بابەتی پێشتر

لە سبەینێوە دوو جۆری بەنزین لە پارێزگاکانی عێراق بە پارەدانی ئەلیکترۆنی دەفرۆشرێت

بابەتی دواتر

بەنداوی دەربەندیخان چوار مەتر سێجا ئاوی ماوە بۆ سەررێژبوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share