لوتی بەهۆی شێرپەنجەوە بڕدرا و لە بەشێکی دیکەی جەستەی بۆی دروستکرایەوە

ژنێکی فەرەنسی بەهۆی تووشبوونی بە شێرپەنجە دوای هەشت ساڵ لوتی بڕدرایەوە، بەڵام بە بەشێکی دیکەی جەستەیەوە هاوشێوەی لوتی خۆی بۆ دروستکرا.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردەوە، ئەو ژنە فەرەنسییە بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشیی شێرپەنجەی گیرفانە هەواییەکانی لوتییەوە “جیوبەکان” لە ساڵی 2013دا لوتی بڕدرایەوە.

لەگەڵ ئەوەی نەشتەرگەرییەکە ژیانی ڕزگارکرد، بەڵام بووبەهۆی لەدەستدانی لوت و هەستی بۆنکردنی.

پزیشکەکان لوتێکی دەستکردیان بۆ نەخۆشەکە دروستکرد، بە دانانی ماددەیەکی بایۆلۆجیی سێ دووری لەسەر بەشێکی زیندووی جەستەی بۆ گەشەکردنی دەمارەخانەکان لەسەری کە ماوەی دوو مانگی خایاند.

دوای دوو مانگ لوتە دەستکردەکە لە ڕووخساری نەخۆسەکە چێنرا، دوای نەشتەرگەریی چاندنەکە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدابوو.

بابەتی پێشتر

ناوی ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی پارتی ئاشكراكران

بابەتی دواتر

براوەی مۆندیال چەند وەردەگرێت؟ خەڵاتەکان بەم جۆرەیە..

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share